چاویارنیوز _ عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: دادگای باڵای ئیتیحادی ئاگاداری کردینەوە بۆ ئامادەبوون لە یەکەم دانیشتنی تایبەت بە گرانکردنی نرخی کارەبا لەسەر هاووڵاتیان.
وتیشی: بڕیارە ڕۆژی (١٧ی ٨ی ٢٠٢٥) یەکەم دانیشتن لەو دۆسێیە بەڕێوە بچێت و بەفەرمی بۆ ئامادەبوون لە دادگای باڵای ئیتحادی ئاگادار کراینەوە.
وتیشی: لەسەر گرانکردنی نرخی کارەبای ماڵان لە (١٨ دینارەوە بۆ ٧٢ و ١٠٨و ١٧٥و ٢٦٥ دینار)، ڕۆژی (١٣ی ٧ی ٢٠٢٥) لە دادگای باڵای ئیتیحادی داوایەکمان بە ژمارە (١٢٣/ ئیتیحادی/٢٠٢٥) لەسەر سەرۆکی حکومەت تۆمار کرد،
باس لەوەشدەکات، گرانکردنی چەند هێندەی ئەو کارەبایەی کە بە غازی خۆمان بەرهەم دەهێنرێت بە ستەم دەزانین لە خەڵکی کوردستان، کاتێک بەراوردی نرخەکان و ئاستی بژێوی ژیانیش بە بە وڵاتانی دونیا دەکەین ستەمەکە ڕوونتر دەردەکەوێت.
عومەر گوڵپی:
یەکەم دانیشتنی دادگا لەسەر نرخی کارەبا بەڕێوەدەچێت
عومەر گوڵپی دەڵێت:گرانکردنی چەند هێندەی ئەو کارەبایەی کە بە غازی خۆمان بەرهەم دەهێنرێت بە ستەم دەزانین لە خەڵکی کوردستان،

No Comment! Be the first one.