چاویارنیوز _ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگیی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە رۆژی ٢٠٢٥/١٢/٨ تا ٢٠٢٦/٢/٩ توانیویانە، لە چەند ئۆپراسیۆنیکی جیاوازدا، ژمارەیەک تیرۆریست لەسنووری (هەڵەبجە، سەیدسادق، پێنجوێن، گەرمیان، دیالە) دەستگیربکەن.
بەپێی پیلانی چەکدارەکانی کەتیبەی پێنجی سەلمانی فارسی داعش کە سەر بە ویلایەتیی کوردستانن، کۆمەڵێک هەنگاو گیراونەتەبەر بۆئەوەی ئەنجامی بدەن:
یەکەم، خۆ ڕێکخستنەوە و درووستکردنی گرووپی تیرۆریستی.
دووەم ، درووستکردنی شوێنی مانەوە(المضافة)
سێیەم، گواستنەوەی چەکدارانی د۱عـ.،ـش لەوڵاتانی دراوسێ بۆ کوردستان و خوارووی عێراق.
ئاسایش ئەوەیشی ئاشکراکردووە، لەچالاکییەکەیاندا، (١) یەک کارمەندی دەزگای ئاسایشی هەرێم برینداربوو و توانرا (١٠) تیرۆریست دەستگیربکرێت و دەستیشگیرا بەسەر (٨ چەک و ١ دەمانچە و ٢ بۆمبی دەستی و ماددەی تەقینەوە لەجۆری سیفۆر و دوربین و پشتێنی خۆکوژی)، سەرجەم تیرۆریستەکانیش بە ماددەی(٤)ی تیرۆر، راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.
ئاسایش کەتیبەیەکی داعشی هەڵوەشاندەوە
لە راگەیەنراوێکدا، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند: توانیویانە گروپێکی مەترسیداری چەکدارانی داعش بەناوی (کەتیبەی پێنجی سەلمانی فارسی) سەر بە ویلایەتی کوردستان هەڵبووەشێننەوە.
No Comment! Be the first one.