چاویارنیوز _ ئاسۆ مامەند بە میدیاکانی یەکێتی راگەیاند: پارتی باس لەگەڕانەوە بۆ کەرکوک دەکات، نازانم گەڕانەوە بۆ کەرکوک چۆن چۆنییە، ئێستا کەرکوک ئازادە و پارێزگارەکەی کوردە”.
وتیشی: ئەوان دەڵێن بەخوێن کەرکوک ئازاد دەکەین، مەگەر بێنە سەر پارێزگاری کەرکوک، چونکە ئێستا لە کەرکوک داگیرکاری نەماوە و پارێزگارەکەی ڕێبوار تەها _ یە.
ڕاشیگەیاندووە، پێویست بوو، پارتی وەک یەکێتی لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر کەرکوکی جێنەهێشتایە، یەکێتی خۆڕاگربوو، ئەو شارەی جێنەهێشت و ئێستا پارێزگارەکەی کوردە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پارتی لەسەردەستی ئەم پارێزگارە کوردەی ئێستا چەند بارەگایەکی لە کەرکوک کردەوە.
ئاسۆ مامەند وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە
دوای ئەوەی دوێنێ مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی حزبەکەی لە کەرکوک رایگەیاند: ئامادەین خوێن و رۆحمان لەسەر کەرکوک دابنێین و بیگەڕێنینەوە سەر کوردستان، ئاسۆ مامەند سهرپهرشتیاری ڕێكخستنهكانی كهركوك و سهڵاحهدینی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەڵامی مەسرور بارزانی دایەوە و دەڵێت، "کەرکوک ئازادە و پارێزگارەکەی کوردە".
No Comment! Be the first one.