چاویارنیوز ـ ئهدههم بارزانى کەیایەتیی سیاسیی دیاری باشووری کوردستان و بنەماڵەی بارزانی، کە ئێستا بەبۆنەی ناکۆکی لەگەڵ پارتیی و مەسعود بارزانی، لە سلێمانی دادەنیشێت و بەشداری ڕێوڕەسمی له42مین ساڵیادى جینۆسایدى بارزانییهكانی نەکرد، لەوبارەیەوە پهیامێكى توند ئاراستەی لێپرسراوانی هەرێم دەکات و ڕەیدەگەیەنێت: پێویستە دەستبەجێ ئەو بەعسییانەی کە کوردیان ئەنفال و کیمیاباران کرد و بارزانییەکانیان جینۆسایدکرد، لهكوردستان دهربكرێن”، ڕاشیدهگهیهنێت:بەعسییەکان ژمارەیەکی زۆریان لە هەولێرو شوێنەکانی تری کوردستان نیشتەجێن.
ئهدههم بارزانى لە نووسینەکەیدا دەڵێت : دروست ئەمڕۆ 42 ساڵ بەسەر تاوانی جینۆسایدکردنی بارزانییەکاندا تێدەپەڕێت کە هەزاران مرۆڤی بێتاوان، تەنها لەبەرئەوەی كوردبوون، لەکردەوەیەکی دڕندانەدا كۆمەڵكوژکران، بۆیە ئەوکارە نامرۆڤانە بۆ هەمیشە ئیدانەو ڕسوا دەکەم.
وتی : پێویستە حكومەتی ئێستای عێراق، قەرەبووی ماددی سەرجەم کەسوکاری قوربانیانو زیانلێکەوتوانی هەموو ئەو تاوانانە بکاتەوە کە لەڕابردودا لەلایەن حکومەتی عێراقی بەعسەوە بەرامبەر گەلی کوردستان ئەنجامدراون”.
ئهدههم بارزانى دهڵێت ئاماژە بەوەش دەکات، هەروەها دەبێ ئەو بەعسیانەی کوردستانیانی ئەنفالو کیمیابارانو بارزانییەکانیان جینۆسایدکردو ئێستا ژمارەیەکی زۆریان لەهەولێرو شوێنەکانی تری کوردستان نیشتەجێن، پێویستە بەزوترینکات لەپێشچاوی جەماوەری کوردستانو بارزان، بۆ سارێژکردنی برینی مەعنەویو گەڕاندنەوەی کەرامەتی کەسوکاری قوربانیان لەمشارەو هەموو شوێنەکانی تر دەربکرێن.
باس لەوەش دەکات، لەڕابردودا بەرپرسانی دەسەڵاتی هەولێر، بەدەمی خۆیان لەمیدیاکانەوە ئاماژەیان بەبونو مانەوەی ئەو بەعسیانە کردبوو کە لەکوردستان نیشتەجێن، بێگومان قەرەبوی مادیو مەعنەوی هاوسەنگی یەکن، دەکەوێتەسەر شانی هەولێرو بەغدا”.
ئهدههم بارزانى داوادهكات بهعسییهكان له كوردستان دهربكرێن
باس لەوەش دەکات، لەڕابردودا بەرپرسانی دەسەڵاتی هەولێر، بەدەمی خۆیان لەمیدیاکانەوە ئاماژەیان بەبونو مانەوەی ئەو بەعسیانە کردبوو کە لەکوردستان نیشتەجێن.

No Comment! Be the first one.