چاویار نیوز – هیمداد شاهین، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەێ ڕایگەیاند، ئەو هێزە بەناو ئۆپۆزسیۆنانەی کە دژی ئەوەن هاوسەنگیی هێز هەبێت و بەشێک لە جومگەی حوکمڕانیی لە پارتیی وەربگرینەوە و دژی رێکەوتنی نەوەی نوێ و یەکێتیین.
وتیشی، شەرم ئاوەرییەکە ئەوەیە کە هەندێک لەم هێزانە لە ژێرەوە سەر بە دەسەڵاتن و پارەشیان لێوەردەگرن، کەچی بێشەرمانە بانگەوازی ئەوەدەکەن کە با ئەم حوکمڕانییە خراپە هەر بەمشێوەیە بمێنێتەوەوگۆڕانکاریی ڕوونەدات، نەچووە بچێ و چاوەروانبن بزانن چۆن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەچنە جەلسەی پەرلەمانەوە دەنگیش دەدەن بە کاندیدی یەکێتیی یان پارتیی.
No Comment! Be the first one.