چاویارنیوز _ ڕۆژنامەنووسێک هێرشدەکاتەسەر بەرەی ئۆپۆزیسیۆن دەنووسێت: ئێمە بەدەست دوو بنەماڵەوە گیرۆدەین، لەپاڵ ئەم دوو بنەماڵەدا، ئێمە گیرۆدەترین، بەدەست بەناو ئۆپۆزسیۆنێکی ساختەی کاسبیکار بەسەر ژیانی خەڵکەوە، ئۆپۆزسیۆنێک خەڵک دەگری و دەڵێت برسیمە، بەڵام ئەو دەبۆڕبێنێت و دەڵێت دەنگم بەرێ با بگەمە نانە چەورەکە.
دڵشاد ئەنوەر ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند: دوو بنەماڵەی ستەمکار لە ململانێدان لەگەڵ دەسەڵاتێکی دزی جێبەجێکاری ئیقلیمی، لەم نێوەندا دوو شەقام دەمێنێتەوە، شەقامی عێراقی و کوردی.شەقامی عێراقی چێژ لە برسیکردنمان دەبینێت، چونکە جگە لەوەی زۆری بۆ خوێنراوە، کەچی ئەم بەناو پەرلەمانتارانەی هەرێم دەچن قوڕەکە بۆ خەڵکە برسییەکە خەستتر دەکەنەوە.
دەڵێت: سروە عەبدولواحید ئێواران لەگەڵ شیعەکان قاوە دەخواتەوە، غالب دەڵێت؛ تەیارەی ئیسرائیلی بەبانزینی هەرێم قەسفی غەزە دەکات، ئەحمەدی حاجی ڕەشید دەڵێت: لێرەوە درۆن براوە، لەکاتێکدا مەسدەری درۆن ئازەرباینجانە. ئیتر شەقامی شیعە چۆن توڕە نەبێت، چۆن دژی ناردنی پارە نەبێت بۆ ئەو خەڵکە قوڕ بەسەرە.
وتیشی: دەک نەفرەت لەم ڕۆژەی تێیکەوتووی، جارێک وەفدێک لەهەرێمەوە رۆیشتبوو بۆ مەسەلەی میزانییە، عەمار حەکیم گوتبووی “وەڵاهی برسیکردنی خەڵکی هەرێمم پێناخۆشە، بەڵام ریشنەکە، مەبەستی ئەحمەدی حاجی رەشید بوو، شەقامی لێکردوین بەئاگر، ناوێرین پارە بنێرین.
دڵشاد ئەنوەر:
بەدەست دوو بنەماڵە و بەناو ئۆپۆزسیۆنێکی ساختەی کاسبیکار بەسەر ژیانی خەڵکەوە گیرۆدەین
سروە عەبدولواحید ئێواران لەگەڵ شیعەکان قاوە دەخواتەوە، غالب دەڵێت؛ تەیارەی ئیسرائیلی بەبانزینی هەرێم قەسفی غەزە دەکات، ئەحمەدی حاجی ڕەشید دەڵێت: لێرەوە درۆن براوە،

No Comment! Be the first one.