چاویارنیوز – غالب محەمەد عەلی ئەندمای پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کوڕی بەرپرسێكی باڵای پارتی بەناوی (مانی) قوتابی کۆلێژی ئاسمانییە لە سعودیە لەسەر حساب و میلاکی سوپای عێراق، لە کاتێکدا بەردەوام باوکی ھێرش دەکاتە سەر ئێمە و حکومەتی عێراق و سوپای عێراق بە داگیرکەر وەسف دەکات.
ناوبراو وتیشی، بۆیە پێویستە ئەو کوردایەتییە کە ئێوە بۆساختەکاری بەکاری دەهێنن ڕێگەتان پێبگیرێت دەستەکەتان کەشف بکرێت، ئێوە خاوەنی کوردایەتی نین، ئێوە بازرگانی و بزنسی پێوە دەکەن.
هێمای بەوەشکرد، ٣٤ ساڵە هەرێم و قەوارە و کوردایەتی بەکار دەهێنن بۆ خزمەتی بنەماڵە.
No Comment! Be the first one.