چاویارنیوز _ ئەو کادرەی پارتی پەیامێکی ئاراستەی عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست کردووەو دەڵێت “وەڵاهی لەگشت شوێنێک بەدواتدا دەگەڕێم و وازت لێناهێنم و بەدواتا هاتم بەڵام نەمتوانی بتکوژم”.
ئەو کادرەی پارتی کە پێیدەوترێت (ئه‌بو چیچۆ) لە ڤیدیۆیىەکدا ڕووی قسەکانی دەکاتە عەلی حەمەساڵح و دەڵێت “كاتێك تۆ هاتیته شاری زاخۆ من گه‌یشتمه ئه‌وێ، بەڵام تۆ چوییته دهۆك، گه‌یشتمه دهۆكیش، بەڵام تۆ ئه‌وێت به‌جێهێشتبوو، چویته شیلادزێ”.
ئەبوچیچۆ لە ڤیدیۆکەدا دەمانچەکەی پیشاندەدات و دەڵێت “من چاوه‌ڕێت ده‌كه‌م وه‌ره بۆ قه‌زاى باتیفا، به‌خوا به‌خوا قه‌زاكه ده‌كه‌مه گۆڕستانت”.
ئەبوچیچۆ هەڕەشەی کوشتن لە عەلی حەمەساڵح دەکات
کادرێكى پارتى کە لە ئەوروپا دەژی و ناوی ئەبو چیچۆیە، هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن له‌عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ده‌كات.
No Comment! Be the first one.