چاویارنیوز _ ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: بۆم نییە لەسنووری سلێمانی بچمە دەرەوە و لە 32 مەتار و دەروازەی سنووری قاچاخم کە هەموویان دەکەونە سنووری عێراق و هەرێمی کوردستانەوە.
وتیشی: مەکتەب سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان قسەیان لەگەڵ کردووم و وتوویانە “دەزانین ئەو کێشەیەی تۆ ، کێشەیەکی سیاسییە.
ڕاشیگەیاند: کێشەکانم لەگەڵ پارتی پەیوەستە بەو لێدوانانەوە کە پێشتر لەسەر دەسەڵات و حکومەتم وتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرکەس هەیە لەلایەن پارتییەوە ئەمر قەبزی بۆ دەرکراوە وەک نەوشیروان مستەفا، کۆسرەت ڕەسوڵ، مستەفای سەید قادر، بەرپرسانی یەکێتی.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید: ناتوانم لە سنووری سلێمانی دەربچم
ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی سکاڵاکانی پارتیی دیموکراتیی کوردستانەوە، ناتوانم لەهیچ خاڵێکی سنووری و هیچ فڕۆکەخانەیەکەوە، گەشتی دەرەوە بکەم.

No Comment! Be the first one.