چاویارنیوز – ئەندامانی کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵ
ئێوە وتان بەداواکاری گشتی، ئەحمەدی حاجی رەشید نوێنەری خەڵکی ماف خوراوە، و بەتەنها نییە.
سوپاس و دەست خۆشی
بەڕێزان و خۆشەویستان، خوشکان، برایان
دەزانن خەڵکی دەرەوەی کۆمەڵ چاویان لەهەڵوێستتان بوون بزانن چی دەڵێن و چ بڕیارێک دەدەن سەبارەت بە ئەو ستەمەی کەلە ئەحمەدی حاجی رەشید کراوە ، ئایا دەچنە پاڵ داواکاری گشتی و ئەحمەد بەجێ دەهێڵن بەتەنها و شەڕەکە خۆی بیکات ، یان دەڵێن ستۆپ دەسەڵات، ئەحمەد بەتەنها نییە، بەتەنهاش نابێت و جگە لە ئێمەی کۆمەڵیش جەماوەرێکی بەرفراوانی کوردستانی لەهەر پێنج پاریزگاکەی کوردستان، ئێوە وتتان ئەحمەدی حاجی رەشید راستە کادرێکی کۆمەڵە بەڵام موڵکی هەموو دڵسۆزێکی کوردستانە بە هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکانەوە.
بەڵێ ئەندامانی کۆنگرە بەڕاستی سەلمانتان بەوەفان
بەڕاستی سەلمانتان دڵسۆزن، سەلمانتان بەئەمەکن
سەلمانتان پشتگیری حەقدۆستان وحەقبێژانن
ئامادەنەبوونی من لەکۆنگرە بەهۆی ئەو سکاڵا یاساییەوە ئێوەی سورتر کرد کە ببنە درعێکی پۆڵایی بەرووی دەسەڵاتی ستەمکاردا کە بووەتە مایەی بڕینی قوتی هاووڵاتیان .
ئاخر ئێوە نمونەیەکی ترتان نیشانی حیزبەکانی تردا ، با کاندید لەبەرچاوتان نەبێت، خۆ مێژوو خەبات و کارەکانیتان لەبەر چاوە.
بۆیە دەنگدانتان بە من بۆ پۆستی سەرکردایەتی، ئەوەتان بۆ من و ئەندامانی کۆمەڵ سەلماند کەئێوە پێوەر لاتان دڵسۆزی وەفایە.
هەر کەس بۆ کۆمەڵ دڵسۆز بێت ئێوەش بۆی دڵسۆزن
هەرکەس بۆ کۆمەڵ بەوەفابێت ئێوەش بۆی بەوەفان
هەرکەس بۆ کۆمەڵ مۆم بێت ئێوەش بۆی دەتوێنەوە
بۆیە دەستی یەکە بەیەکەی براکانم ماچ دەکەم، دەست لەسەر سنگ بەڕێزەوە لەخزمەت خوشکەکانمدا دەوەستم و عەرزتان دەکەم :
ئەحمەدی حاجی رەشید بەوەفایە بۆ ئێوە
ئەحمەدی حاجی رەشید بەئەمەکە بۆ ئێوە
ئەحمەدی حاجی رەشید بۆتان دەبێتە مۆم و دەتوێتەوە
لەڕێی ئەم نامەشەوە بەخەڵکی کوردستان دەڵێم بەڵێن بێت لەسەر داکۆکیکردن لە مافەکانتان یەک تۆسقاڵ سازش ناکەم، دەبمە قوربانی بۆ مافە ڕەواکانتان بەشانازیە رووبەرووی ستەمکاران دەبمەوە
میجنگم میمرم سازش نمیپزیم
No Comment! Be the first one.