چاویارنیوز _ ئەندامێکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەڵێت: بەهۆی ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنم هەیە بەشداری کۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەمم نەکردووە.
ئەحمەد حاجی رەشید ئهندامی مهكتهبی سیاسی كۆمهڵی دادگهری بەبیانووی ” تۆمەت هەڵبەستن و مامەڵەکردن دژی ئاسایشی نیشتمانی” فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە، ڕایگەیاند: بۆیە نەیتوانی بەشدای کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵ بکات لە هەولێر.
روونیکردەوە، جگەلە هۆکاری ئەو فەرمانە دەستگیرکردنە هیچ هۆکارێکی دیکە لە پشت بەشداریکردنمەوە نییە و پشتیوانی تەواوی کارەکانی کۆنگرە دەکەم.
ئەحمەد حاجی رەشید لەگەڵ دەستپێکردنی کارەکانی کۆنگرەکی پێنجەمی حزبەکەی لە هەولێر؛ وێنەیەکی خۆی لە بەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی باڵای حزبەکەی لە سلێمانی بڵاوکردەوە لەسەر وێنەکە نوسیوویەتی، پاسەوانی بارەگاکان دەبم تا دێنەوە لەسەفەر و کارەکانی کۆنگرەی پێنجەم تەواو دەبێت.
بەهۆی فەرمانی دەستگیرکردنی؛
ئەحمەد حاجی ڕەشید نەیتوانی بچێتە هەولێر
جگەلە هۆکاری ئەو فەرمانە دەستگیرکردنە هیچ هۆکارێکی دیکە لە پشت بەشداریکردنمەوە نییە.

No Comment! Be the first one.