چاویارنیوز _ مامۆستایەکی زانکۆ ڕایدەگەیەنێت: حکومەتێک لە خەزێنەکەیدا تەنها شازدە ملیۆن دۆلار هەبێت، دەبێت کەرامەت و شکۆی لە کوێدا بێت ؟!! لە ئەم هەرێمەی ئێمەدا، دەوڵەمەندێکی زۆر ئاسایی سەرمایەکەی لەوە زیاترە.
ئەحمەد میرە مامۆستای زانکۆ ڕاشیگەیاند: حکومەتی برا گەورە، قەرزێکی زەبەلاحی لەسەرە کە بە دەیان ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، ئەگەر دۆخی دارایی حکومەتەکەت بەمجۆرەیە، چۆن ڕوومان دێت باسی شکۆ و کەرامەت بکەین و لە نەخشەی سیاسیی هەرێمی و جیهانیدا بە دوای پێگەی سیاسیی بچووکی خۆماندا بگەڕێیین.
باسی لەوەشکرد، تۆیەک تەواویی سەروەتی نیشتمانیت بۆ خزمەتی خۆت و منداڵ و ئەسپ و باخەکانت …هتد دەستبەسەراگرتووە، هەر بۆ ئەوە باشیت زەلیلی بەردەم تەیف سامی بیت.
جەخت دەکاتەوە، حکومەتداری بە چەتە و پیاوە گرگنەکانی سیاسەت ناکرێت، حکومداری کاری مرۆڤی شەریف و ڕەشید وساڵح و ئەمینە، نەک هی گروپی هەڕەشە و کەرامەت!.
ئەحمەد میرە ڕەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت
حکومەتداری بە چەتە و پیاوە گرگنەکانی سیاسەت ناکرێت، حکومداری کاری مرۆڤی شەریف و ڕەشید وساڵح و ئەمینە

No Comment! Be the first one.