چاویارنیوز _ رێبوار کەریم وەلی نووسەر و ڕۆژنامەنووس دەنووسێت: چوونی بارزانی بۆ شرناخ، لەم ئانوساتەدا، سەفەرێکی گوماناوی و سەیر بوو؛ لە دوای ریفراندۆمەوە، بارزانی وەکو شەخسی خۆی هیچ پەیوەندییەکی سیاسی و دیپلۆماسیی لەگەڵ تورکەکان و بە تایبەتیش ئەردۆغاندا نەماوە.
باس لەوەشدەکات، پەیوەندییەکانی پارتی و تورکیا لەسەر دەستی نێچیرڤان بارزانی بەڕێوە دەچن. تەنانەت دیدار و سەردانەکانی سەرۆک وەزیرانیش بە واستەی ئەوەوە رێکدەخرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە راستیدا، شتێک بە ناوی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا نییە و ئەو دەفتەرە لای ئەردۆغان نەکراوەتەوە و ئەگەر کرابێتەوەش، کە گەیشتە ئاستی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی، کۆتایی پێهاتووە؛ هەموو شتێک لە تورکیای ئێستا، لە نێو دوو لێوی ئەردۆغاندایە و بڵێ ماست رەشە، رەشە! کەواتا ئەو بەزم و رەزمە مەشغوڵکردنی خەڵکە.
وتیشی، گومان لەوەدا نییە کە چوونی بارزانی و پاسەوانەکانی بۆ شرناخ لە چوارچێوەی پڕۆتۆکۆلێکدا بووە کە پێشوەختە لە لایەن میت، جەندەرمە و وەزارەتی ناوەخۆی تورکیا بڕیاری لێدراوە بە هەموو وردەکارییەکانییەوە. بەڵام پێدەچێ دەوڵەت باغچەلییان لەو وردەکارییانە ئاگادار نەکردبێتەوە. هەر بۆیەش بەو شێوە توندە کاردانەوە بەرامبەر ئاڵای سەرشانی پاسەوانەکان نیشان دا.
ڕاشیگەیاندووە، بەیاننامەی بارەگای بارزانی! ئەگەرچی وەک کاردانەوەیەکی دوور لە عورفی سیاسی تا راددەیەکیش هەرزەکارانە بوو و، ئێستا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای رونکردنەوە لە پارتی و سەرۆکەکەی دەکات، بەڵام لە هەمانکاتدا، ئەوەی تا ئێستا بارزانی لە مەدح و سەنای پڕۆسەی ئاشتیدا گوتبووی، هەمووی زەڕبی سفر بۆوە. هاوکات بێ ئەوەی رووی رەخنە و هێرشەکانی باغچەلی رووی لە بارزانی بێ(کە پتر رووی لە ئەردۆغان بوو تا بارزانی) خۆی کردە تەڕەفی ئەم پێشهاتە. پێشهاتێک کە بە دوور نازاندرێ بزمارێکە کە بە ویستی ئەردۆغان و بە دەستی بارزانی لە تابوتی پڕۆسە دەستپێنەکراوەکە دەدرێ.
ئەردۆغان لەڕێگەی بارزانییەوە کۆتایی بە پڕۆسەی ئاشتی دێنێت؟
نووسەرێکی کورد باس لەوە دەکات، لە راستیدا، شتێک بە ناوی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا نییە و ئەو دەفتەرە لای ئەردۆغان نەکراوەتەوە.
No Comment! Be the first one.