چاویارنیوز _ ڕۆژنامەنووسێک پێیوایە، داوا لە سەرکردایەتیی سیاسی دەکات بێ قەیدوشەرت بەهەموو مەرجێکی بەغدا ڕازیببن.
توانا عوسمان ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند: دەبێت ئاشتبوونەوەی ناوخۆیی ڕابگەیەنن و لە گرنگی فاکتەری ناوخۆیی تێبگەن، میللـەت و هێز و گروپەکانی ناوەوەی خۆتت لەگەڵ نەبێت ناتوانیت هیچ شەڕێک بەریتەوە.ئەوەی ئێستا دەرئەنجامی یەکتر نەخوێندنەوە و ناعەدالەتی ناوخۆییە، پشتیوانی بەرەی ناوخۆ مەرجی مانەوەو بەهێزی هەموو سیستمێکە.ئەمەریکا بەعەزەمەتی خۆیەوە شەڕی ڤێتنامی دۆڕاند و ڕایکرد لەبەر ئەوەی پشتیوانی شەقامی لە ئەمەریکادا لەگەڵ نەمابوو، لەو ڕۆژەوە هەر شەڕێک بکا یان بەکورتی دەیکات یان پشتیوانی پێشوەختی شەقامی بۆ وەرئەگرێت.
دەڵێت: دەبێت هەرێم لەناوەوە لەسەر بنەمای ڕوئیایەکی نیشتمانی سەرقاڵی پەیداکردنی ئابوری نانەوتی خۆی بێت و کاربکات لەسەر پلانی درێژمەودای ئابوری بازاڕی ئازاد، بزنسی بچوک، گەشتوگوزرا، کەرتی بانک و خزمەتگوزاری و پیشەیی.ئەمە نەکەن، ئەزمونی سۆماڵی ساڵانی نەوەکان بەجۆرێکی تر لە هەرێمی کوردستان دووبارە دەەبێتەوە
توانا عوسمان
ئەزموونی سۆماڵ لەهەرێم
دەبێت ئاشتبوونەوەی ناوخۆیی ڕابگەیەنن و لە گرنگی فاکتەری ناوخۆیی تێبگەن.

No Comment! Be the first one.