چاویارنیوز – ئەمڕۆ دوو شەممە 16 ی شوباتی 2026، ١ ساڵ و ٣ مانگ و ٢٧ ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان تێدەپەڕێت، بەڵام تەنها یەك كۆبوونەوەی بۆ بەستنی موچە و ئیمتیازی ئەندامەكانی كردووە و هیچی تر .
پارتی و یەكێتی لە میدیاكانەوە باس لەوەدەكەن، كە بەهۆی ناكۆكیی نێوانیان لەسەر دابەشكاریی پۆستەكان، نەیانتوانییوە كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم پێكبهێنن .
بەپێی چەند زانیارییەكی گرنگ كە لەسەرچاوەیەكی سیاسییەوە دەستكەوتووە، هۆكاری سەرەكی پێكنەهێنانی كابینەی 10 خودی مەسرور بارزانییە .
ئەو سەرچاوەیە تایبەت بۆ روون میدیا وتی “ئەمریكییەكان بە ڕوون و ڕاشكاوی ڤیتۆیان لەسەر مەسرور بارزانیی هەیە و تا ئەمكاتە ڕازی نین ببێتەوە بە سەرۆكی حكومەت” .
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە “پێداگری مەسرور بارزانیی لەوەی ببێتەوە بە سەرۆكی حكومەت و سوربوونی ئەمریكییەكان لەسەر ڕەتكردنەوەی ناوبراو، وایكردووە تا ئێستا نەتوانرێت حكومەتی نوێ پێكبهێنرێت” .
No Comment! Be the first one.