چاویارنیوز _ دوای ئەوەی تورکیا لە ڕێککەوتی 3- 4 – 2024، قەدەغەی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگەیاند و بۆ چەندجارێکیش ئەو قەدەغەیەی درێژکردەوە، بەڵام لەئێستادا وابڕیار سەعات یەکی ئەمشەو یەکەم گەشتی ئاسمانی لە نێوان تورکیا و سلێمانیدا دەستپێبکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکان کە فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاشکرایکردووە، ئەمشەو یەکەم فڕۆکەی لەجۆری بۆینگ، بە 160 سەرنشینەوە، سەعات 10:30ی ئەمشەو لە تورکیاوە دەفڕێت و وەک ئەوەی لە گەشتەکەدا دیاریکراوە سەعات یەکی شەو دەگاتە فڕۆکەخانەی سلێمانی. هەروەها هەمان فڕۆکە لە سەعات سێی بەرەبەیانی سبەینێ گەشتێکی پێچەوانە دەکات و بە ژمارەیەک سەرنشینەوە سلێمانی بەرەو تورکیا جێدەهێڵێت.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ئیتر هەموو هەفتەیەک چوار گەشت لە نێوان تورکیا و سلێمانیدا ئەنجامدەدرێت.
ئەمڕۆ بۆینگی تورکیا لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەنیشێتەوە
ئەمشەو یەکەم گەشتی ئاسمانی تورکیا، لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەنیشێتەوە، ئەمەش دوای نزیکەی سێ ساڵ لە داخرانی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا.
No Comment! Be the first one.