چاویارنیوز _ دیار بەحری بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی دهۆک دەڵێت: ئەمڕۆ دووشەممە (22ی کانوونی یەکەمی 2025)، بەڕەسمی لەسنووری پارێزگاکەماندا، قۆناغی چوارەمی دابەشکردنی پارچەزەوی بەسەر فەرمانبەراندا، دەست پێ دەکات.
ڕاشیگەیاندووە، لەقۆناغی چوارەمدا 1400 پارچەزەوی ئامادە کراون، هەموو ئەو فەرمانبەرانەی ناویان لە لیستی شایستەبووانی ئەم قۆناغەدا هاتووە سوودمەنددەبن، بە ئامانجی دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون و کەمکردنەوەی باری دارایی لەسەر شانی هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی سنوورەکە.
ئەم پڕۆسەیە بەشێکە لەو بڕیارەکانی حکومەت بە فەرمانبەران و هاووڵاتیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێبوون.
ئەمڕۆ لە دهۆک زەوی دابەشدەکرێت
شارەوانیی دهۆک ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ قۆناغی چوارەمی دابەشکردنی زەوی دەست پێ دەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
No Comment! Be the first one.