چاویارنیوز ـ بڕیارە ئەمڕۆ بە بەشداری ژمارەیەک ئەندامی ئەو حزبە، کۆمەڵێ دادگەری کۆنگرە ببەستێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەو حزبە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە شار هەولێر پێنجەمین کۆنگرەی خۆیان دەبەستن.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە ئەندامانی بەشداربووی کۆنگرەکە لە 900 ئەندام پێکدێت.
تێیدا هاتووە، 78 کەس خۆیان بۆ پۆستەکان کاندید کردووە.
لە کۆنگرەی چواری ئەو حزبەدا، بە زۆرینەی دەنگ عەلی باپیر وەک ڕابەر دەستنیشان کراو ناوی حزبەکەش گۆڕانکاری تێداکرا.
بەئامادەبوونی 900 ئەندام؛
ئەمڕۆ کۆمەڵی دادگەری کۆنگرە دەبەستێت
ئەمڕۆ لەشاری هەولێر و بەئامادەبوونی 900 ئەندام، کۆمەڵی دادگەری پێنجەمین کۆنگرەی خۆی دەبەستێت.

No Comment! Be the first one.