چاویارنیوز _ لەچوارچێوەی ئەو لێکتێگەیشتنەی لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نەوەی نوێدا دروستبووە بۆ هەماهەنگیی سیاسی و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت، بڕیارە ئەمڕۆ بۆیەکەمجار لەسەر ئاستی مەکتەب سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کورستان و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، کۆببنەوە بۆ داڕشتنى لێکتێگەیشتنى نێوانیان.
لەبارەی ئەم کۆبوونەوەیەوە، شاسوار عەبدولواحید رایگەیاندووە “خاڵ و شێوازی رێککەوتنەکەی نێوانیان دەنووسنەوە”.
ئەم کۆبوونەوەکە دوای ئەوە دێت 17ـی شوبات، بۆ دووەمجار دووەم کۆبوونەوەی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ یەکێتی و نەوەی نوێ کۆدەبنەوە
میدیاکانی نزیک لە لەکێتی بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ جارێکیتر مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی نەوەی نوێ، کۆدەبنەوە.
No Comment! Be the first one.