چاویارنیوز _ بڕیارە ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر کۆببنەوە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەشیان پرسی دیاریکردنی پۆستی سەرۆک کۆماردەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان تەنها 48 سەعاتیان بەو دوو حزبە دابوو بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدی کورد بۆ ئەو پۆستە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران وەک دواین وادەی یاسایی خۆی سەرۆک کۆماری نوێ هەڵبژێرێت.
ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی، سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆماری نوێ کۆدەبنەوە
ئەمڕۆ لە هەولێر یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و بڕیارە سبەینێش ئەنجومەنی نوێنەران، پرسی سەرۆک کۆمار یەکلا بکاتەوە.
No Comment! Be the first one.