چاویارنیوز _ سەرەڕای ئەوەی ساڵێک و چەندین مانگە کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم پێکنەهێنراوە، بەڵام ناوبەناو دیدار و کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی ئەنجامدەدرێن، لەو چوارچێوەیەدا بڕیارە ئەمڕۆ جارێکیتر یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا کۆببنەوە.
میدیای یەکێتی و پارتی بڵاویانکردەوە، وەفدەکەی یەکێتی بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران دەبێت و وەفدی پارتییش بەسەرۆکایەتیی هۆشیار زێباریی دەبێت و کۆبوونەوەکە دوو تەوەر لەخۆدەگرێت، تەوەری یەکەم پەیوەستە بە خێراترکردنی هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها تەوەری دووەم تایبەت دەبێت بە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق.
ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
بەپێی هەواڵی میدیاکان، ئەمڕۆ سەعات 11ی پێشنیوەڕۆ، وەفدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لەسەر چەند پرسێک کۆدەبنەوە.
No Comment! Be the first one.