چاویار نیوز – عەلی قەڵادزەیی چاودێری سیاسی ڕایگەیاند ،چەند ساڵ لەمەوبەر هەر ئەم دەم و چاوانە بوون چونە بەغدا و ئیمزایان کرد کە مانگانە لەبری ناردنی مووچە، هەرێمیش 120 ملیار بۆ بەغدا بنێرێت، باشە خێرە ئەوکات خۆتان رازی بوون و ئێستا پەشیمان بونەتەوە لەناردنی ئەم برە پارەیە بۆ بەغدا،دەزانم تەیف سامی بەشاندەکە دەڵێت خێرە حکومەتی هەرێم 120 ملیاری پێ کۆناکرێتەوە،چونکە تەیف دەزانێت ئەم حکومەتی هەرێمە ساڵانێکە زۆرینەی پرۆژەی خزمەتگوزاریەکانی راگرتووەو ئەوەی ئێستا دەکرێ زۆرینەی لەسەر گیرفانی دەوڵەمەندو سەرمایەدارەکانی کوردستان دەکرێت.
وتیشی ،سودانی دەزانێ ئەم حکومەتی هەرێمە ساڵانێکە دەست ناخاتە ناو گیرفانی و پارەی مووچە نادات بەفەرمانبەران، ئەگەر هەمووانیش لەبرسان بمرن ئەو هەر باکی نییە.بەغدا باش دەزانێ ئەم حکومەتی هەرێمە لەئێستادا هاووڵاتیانی هەرێمی کردوە بەکرێچی خۆی و مانگانە لەرێگەی پرۆژەی بەناو رووناکی و زیاد کردنی باج و سەرانەوە پارەیەکی زۆر لەهاووڵاتیان کۆدەکاتەوە.
هێمای بەوەشكرد ،بەغدا هەموو ئەم زانیاریانەی لایە و حکومەتی هەرێمیش باش ئەوە دەزانێ کە تەیف و سودانی هەرگیز رازی نابن بەکەمکردنەوەی 120 ملیارە، بەڵکو وەک بیستومە داوای زیاد کردنیشی دەکەن نەک کەمکردنەوە، کەواتە ئەم حکومەتە بەناوی ناردنی شاندەوە تەنیا نیازی کات کوشتن و دواخستنی زیاتری مووچەیە بۆ ئەوەی تاکو جەژن تەنیا یەک مووچەی تر بدات بەفەرمانبەران.
No Comment! Be the first one.