چاویارنیوز _ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، دابەشکردنی یەک مووچە دەستکەوت نییە.
هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: پاش سێ مانگ لە دواخستن و دەردەسەری، سەرفکردنی تاکە مووچەیەکی مانگی پێنج دەسکەوت نییە بەڵکو شکستێکی ڕوونە لە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی.
وتیشی: ئەگەر مووچەی مانگەکانی شەش و حەوت بە خێرایی سەرف نەکرێت ئەوا بژێوی ژیانی خەڵک خراپتر دەبێت.
دەڵێت: لەسەر هەردوو حکومەتی هەولێر و بەغدا پێویستە بە خێرایی پابەندبوونی خۆیان بە رێکەوتنەکە جێبەجێ بکەن و ئەو مووچانە سەرف بکەن بێ دواخستن و بڕوبیانوی زیاتر.
هۆشیار عەبدوڵڵا:
ئەمە دەستکەوت نییە بۆ حکومەت
ئەگەر مووچەی مانگەکانی شەش و حەوت بە خێرایی سەرف نەکرێت ئەوا بژێوی ژیانی خەڵک خراپتر دەبێت.

No Comment! Be the first one.