چاویارنیوز ـ ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەم حکومەتەی هەرێم دەڕوخێت.
ئارێز عەبدوڵڵا سیاسەتمەداری دیاری یەکێتی دەڵێت، ئەگەر دەسەڵات و پۆپۆزیسیۆن هەمووی پێکەوە خۆی چاک نەکات، بەدڵنیاییەوە دەڕوخێت.
ڕاشیگەیاند:بارودۆخی ژیانی خەڵک ئاوها ناچێت بەڕێوە، هەرکاتێک خەڵک جامی توڕەیی پڕبوو، لێی دەڕژێت و حکومەت دەڕوخێنن.
وتیشی: پێمانوایە زەنگی ڕووخانی ئەم دەسەڵاتە بەگوێی هەمووان گەیشتووە و ئەگەر خۆیان چاک نەکەن ئەم دەسەڵاتە دەڕوخێت.
باسی لەوەشکرد، ئەم حزبانە بڕوایان بە دیموکراسی نەماوە، پارتی کە حکومەتی بۆ پێکنایەت، جێیناهێڵێت براوەی دووەم حکومەت پێکبهێنێت.
ئارێز عەبدوڵڵا:
ئەم دەسەڵاتە دەڕوخێت
ئارێز عەبدوڵڵا ڕایدەگەیەنێت، پێمانوایە زەنگی ڕووخانی ئەم دەسەڵاتە بەگوێی هەمووان گەیشتووە و ئەگەر خۆیان چاک نەکەن ئەم دەسەڵاتە دەڕوخێت.

No Comment! Be the first one.