چاویارنیوز _ غالب محەمەد ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: مەسرور بارزانی بۆ جوان پیشاندان و گەورەکردنی “هەژماری دزی”، دابەشکردنی مووچەی دواخست بۆ ئەوەی بڵێت: هەژماری من پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی حکومەتی هەرێمی ئاسانتر و خەرجکردنیشی خێراتر کردووە، ئەمە بیرکردنەوە و ئیشی دەسەڵاتی هەرێمە.
ڕاشیگەیاندووە، ئەم دەسەڵاتە کارئاسانی بۆ هەمووان کردووە، ئەمەش قۆڵ بڕین و غەشکردنە لە مووچەخۆرانی، ئەمەش دەبێت مووچەخۆران تێبگەن کە ئەم هەنگاوە غەشەو حکومەتی هەرێم خزمەتی هاووڵاتیان ناکات.
وتیشی: خزمەتکردن و حوکمڕانی و دادپەرورەی بەو جۆرە مرۆڤانە، ناکرێت کە هەمیشە لە کەمیندابن دژ بە خەڵک و خاک.
No Comment! Be the first one.