چاویارنیوز _ ڕۆژنامەنووسێک ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر ئەم ڕێککەوتنە سەرنەگرێت، تا دوای هەڵبژاردن، ڕێککەوتن ناکرێت.
ڕەمزی سەعید، ڕۆژنامەنووس و خاوەن بڕوانامەی ماستەر لە سیاسەتی نێودەوڵەتی دەڵێت: دواین فرسەتە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ڕازی بێت بەم رێککەوتنە، چونکه هیچ دەرچەیەکی تری نییە هیچ کارتێکی تری نییە بەکاری بهێنێت.
وتیشی: ئەگەر ئەم ڕێککەوتنانە سەر نەگرێت تا دوای هەلبژاردن ڕێکەوتنامەی تر ناکرێت، واتا تا ساڵی نوێ..
ڕاشیگەیاند: لەئەنجامدا حکومەت وەک پیشەی جارانی مووچە دابەش ناکات یاری بەکات دەکات، ئەوەی دەمێنێتەوە توڕەی خەڵک و مووچەخۆرە تا چەند کۆنترۆڵ دەکرێت
ڕەمزی سەعید:
ئەم ڕێککەوتنە سەرنەگرێت، تا دوای هەڵبژاردن، ڕێککەوتن ناکرێت
بۆئەوەی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا نەکەوێتە ساڵی داهاتوو، پێویستە حکومەتی هەرێم ئەم ڕێککەوتنە ئیمزابکات.

No Comment! Be the first one.