چاویارنیوز – دکتۆر یوسف محەمەد ، سەرۆکی پێشووی پەڕلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەم گرێکوێرەیەی کە لە نێوان هەرێم و بەغداد دا هەیە کێشەکە خودی هەرێم دروستی کردووە .
وتیشی،ئێمە پێشتر کێشەمان نەبووە راستە مووچە دواکەوتووە بەڵام بە بەردەوامی دراوە .
ڕونیشیکردەوە، هەرێم زۆر پێداگر بووە لەسەر سەربەخۆیی و لەم لاوە هەستاوە بە واژۆ کردنی گرێبەستی نەوتی وغازی بە بێ ئاگاداری عێراق وە لە ئەنجامدا حکومەتی ناوەندیش لەمە توورە بووە و هەڵوێستی سیاسی وەرگرتووە .
باسی لەوەشکرد،بۆیە من دەڵێم پێشتر هیچ عەیبێکمان نەبووە و ئەگەر مریشک خۆڵ نەکات بەسەری خۆیدا کەس ناتوانێت خۆڵ بکات بە سەریدا.
No Comment! Be the first one.