چاویارنیوز _ بەپێی کارنامەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، ئەنجومەنەکە هەموو ئەو تەوەرانە اوتوێدەکات کە تایبەتن بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی نانەوتی و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
میدیاکانی هەرێم بڵاویانکردۆتەوە، حکومەتی هەرێم ئامادەیی خۆیی دەربڕیوە کە (120) ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بنێرێت، لە بەرامبەردا ناوەندیش موچەی مانگی حەوتی موچەخۆران بنێرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ لەکۆبوونەوەی خۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی تەموزی موچەخۆرانی هەرێمی دا، بەمەرجی رادەستكردنی بڕی (120) ملیار دیناری داهاتە نانەوتییەكان.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تاوتوێی بڕیارەکانی ناوەند دەکات
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پرسی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی نا نەوتی و بڕیارەکانی حکومەتی ناوەنددەکات.

No Comment! Be the first one.