چاویارنیوز _ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا کۆدەبێتەوە و تەوەرەکانی بارودۆخى دارایی، خەرجی و داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم، هەروەها بەشى گەنجینەى عێراق لەو داهاتانە، تاوتوێ دەکات.
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لە سێ بڕگە لەخۆدەگرێت، لە بڕگەی یەکەمدا باس لە بارودۆخی دارایی هەرێم و خەرجییەکان دوای رێککەوتنی سێ قۆڵیی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکرێت، لە بڕگەی دووەم و سێیەمدا تاوتوێی هەڵوەشانەوەی چەند بڕیارێکی پێشووی ئەنجومەنەکە و رێبەری سەلامەتی دەکرێت، کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەرکراوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و بڕیارە گفتوگۆی سێ تەوەربکات. تاوتوێی هەڵوەشانەوەی چەند بڕیارێکی پێشووی ئەنجومەنەکە دەکات.

No Comment! Be the first one.