چاویارنیوز _ لەهەولێر، مامۆستایانی دەرەوەی دەسەڵات، واتە (ڕەوتی هەڵوێست، كۆمەڵی دادگەری، ڕێكخراوی پیشەیی مامۆستایان، دەستەی مامۆستایانی یەكگرتوو و مامۆستایانی سەربەخۆ)، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، پێکهێنانی ئەنجومەنەکەیان ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوەشدا “دەرگامان كراوە دەبێت بە ڕووی هەموو ڕێكخراو و لایەنێك بۆ هاودەنگی و هاوهەڵوێستی لەپێناو مافەكانی مامۆستایان و مووچەخۆران”.
لە یەكەم ڕاگەیەندراوی ئەنجوومەنەكەدا، ژمارەیەك داواكاری خرایەڕوو، وەک دەسەڵاتداران و پەرلەمانتارانی عێراق هەوڵی جددی بدەن، تا مووچەی مانگەكانی 11 و 12 بۆ تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بكرێت، هەروەها لە ساڵی نوێوە سەرەمووچە و پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان دەست پێ بكاتەوە، كە بەشێوازێكی نایاسایی چەند ساڵێكە ڕاگیراوە، لە كاتێكدا بۆ بەشێك لە وەزارەتەكان ڕانەگیراوە و ئەم جیاكارییە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە كراوە.
ئەنجومەنەکە دەڵێت: هەموو ڕێگەیەكی مەدەنی و یاسایی دەگرینە بەر بۆ دەستەبەركردنی مافەكانی مامۆستایان. داوا لە سەركردایەتیی حیزبەكانی دەرەوەی دەسەڵات و پەرلەمانتاران دەكەین هاوكارمان بن.
ئەنجومەنێک بۆ داكۆكیكردن لە مافەكانی مامۆستایان ڕاگەیەنرا
ژمارەیەک مامۆستای ناڕازی، ئەنجومەنێكیان لەژێر ناوی (ئەنجومەنی داكۆكیكار لە مافی مامۆستایان) پێکهێنا و دەستبەجێ داوای دابەشكردنی سێ مووچە نەدراوەكەی ئەمساڵ و دەستپێكردنەوەی سەرەمووچە و پلەبەرزكردنەوە لە ساڵی نوێدا دەکەن.
No Comment! Be the first one.