چاویارنیوز_ لە رۆژی دووەمی كۆنگرەی كۆمەڵی دادگەری كوردستان، ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەری هەڵبژێردران، دلێر گەرمیانی یەكەم و عومەر گوڵپی دووەم و عەبدولستار مەجید سێیەم، ئەحمەد حاجی رەشید بەبێ بەشداریكردن بۆ سەركردایەتی كۆمەڵ دەرچوو(بەهۆی ئەوەی لە هەولێر فەرمانی گرتنی هەیە).
لە كۆنگرەکەدا (871 ) ئەندام بەشداربوون، (811 )ئەندام ئامادە بوون ( 93%) ، كە (78 ) ئەندام كاندید بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی و لەو ژمارەیە (29 ) ئەندام دەرچوون بۆ سەركردایەتی نوێی كۆمەڵی دادگەری.
ناوەكان بەم شێوەیە بوو:
یەکەم، دلێر گەرمیان 588
دووەم، عومەر عەبدوڵا گوڵپی 575
سێیەم _ عەبدوستار مەجید 523
چوارەم، رێبوار حەمد 518
پێنجەم، جەزا ئەحمەد 503
شەشەم، محەمەد حەكیم 482
حەوتەم، یاسین حەسەن 475
هەشتەم، بەدریە ئیسماعیل 452
نۆیەم، فاروق عەلی 440
دەیەم، ئەحمەد حەمەرەشید 413
ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵ
ئەحمەدی حاجی ڕەشید بەبێ بەشداریکردن کرابە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری.

No Comment! Be the first one.