چاویارنیور _ بەپێی راگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردی لە سوریا (ئەنەكەسە)، داوایکردووە:
یەکەم: پەناببرێتەبەر گفتوگۆ بۆ وەستاندنی کردە سەربازییەکان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان دیمەشق و هەسەدە، بە شێوەیەک خزمەت بە بونیاتنانی سوریایەکی نوێ بکات.
دووەم: گەمارۆهەڵگرتن و لابردنی ئەو كۆتوبەندانەی بەسەر شاری کۆبانێدا فەرزکراوە، بۆئەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بگاتە هاووڵاتیانی شارەکە و هاووڵاتیانیش بچنەوە سەر ئیشوکاری خۆیان.
سێیەم: چارەسەرگردن و گرنگیدان بەپرسی كورد لە پرۆسەی سیاسی و زامنکردنی بەشداری کاریگەرانەی کورد لە داڕشتنی ئایندەی وڵات لە رێگەی وەفدی دانوستانکاری هاوبەشی کوردەوە کە وەک چوارچێوەی نوێنەرایەتیی کۆدەنگی کورد کاردەکات، لەم رووەوە ئەنجومەن فەرمانی سەرۆکایەتیی ژمارە (١٣) بە هەنگاوێکی سەرەتایی ئەرێنی دەزانێت کە دەتوانرێت بونیاتی لەسەر بنرێت و لە چوارچێوەیەکی دەستووریدا پەرەی پێبدرێت کە هاوبەشی و هاووڵاتیبوونی یەکسان بچەسپێنێت.
چوارەم: ئاشتیی كۆمەڵایەتی بپارێزرێت لەگەڵ رەتکردنەوەی گوتاری رقاویی و توندڕەویی و هاندان بە هەموو شێوەکانییەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی هەواڵی میدیاکانی سوریا، ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا پەیوەندی بە محەمەد ئیسماعیل سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەوە کردووە و بانگهێشتیکردووە بۆ پێکهێنانی وەفدێکی هاوبەشی کورد بۆ سەردانی دیمەشق.
ئەنەکەسە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
لە راگەیەنراوێکدا، ئەنجومەنی نیشتمانی كوردی لە سوریا ناسراو بە (ئەنەكەسە)، پێنج خاڵی وەک وەڵامی داواكەی دەسەڵاتدارانی دیمەشق داوەتەوە بۆ گفتوگۆکردن.
No Comment! Be the first one.