چاویارنیوز – د. رەعد رەفعەت مامۆستای زانکۆ ڕایگەیاند: هەروەکو پێشتر رامگەیاند، ئەوانە ئەو پیاوە نینە بکشێنەوە لەعێڕاق و هەر دەبێ دەسەڵاتدارانی هەرێم تەسلیم بن، بەڵام کەمێک پێویستی بەکات و قۆناغبەندی هەیە.
میدیای پارتی ڕایگەیاند مەکتەبی سیاسی پارتی بەسەرپەرشتی بارزانی کۆبۆتەوە، لە کۆبوونەوەکە کارتە سیاسییەکانی خۆی تاوتوێ کردووە، یەکێک لە کارتەکانیش کشانەوەی بوو لە پڕۆسەی سیاسی لە بەغدا، کە بڕیارە لە داهاتوودا بڕیاری لەبارەیەوە بدات کە ئایا دەکشێنەوە یاخود نا.
هەروەها لە کۆبوونەوەکە بڕیاردرا داوای کۆبوونەوەی هەولێر و بەغدا بکرێت لەسەر ئاستی باڵا.
جێی باسە چەند جارێکە پارتی هەڕەشەی کشانەوە لەبەغدا دەکات، بەڵام تاکو ئێستا هەڕەشەکانی نەبردۆتەسەر.
No Comment! Be the first one.