چاویارنیوز _ موراد قەرەیلان فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند: ئەو هێرشانەی لە 6ی 1ی ئەمساڵەوە دەکرێتەسەر رۆژئاڤای کوردستان، لەلایەن بەکرێگیراوانی دەستەی تەحریر شام و دەوڵەتی تورکیا لە حەلەبەوە دەستیپێکرد، شتێکی ئاسایی نین، روونە کە ئەمە پیلان و پلانێکی گەورەیە.
وتیشی: ئەو چەکدارانە بە پشتیوانیی تورکیا دەیانویست بە پێی رێککەوتنی سایکس پیکۆ نەخشەی ناوچەکە بکێشنەوە، بەڵام ئەمجارەیان لە ناوخۆی سوریاوە نەخشەکە دەکێشن و هیچ شوێنێکیان بۆ کورد نەهێشتووەتەوە.
ئەوەی لەڕۆژئاڤای کوردستان دەکرێت بەئاگایی وڵاتە زلهێزەکانە
فەرماندەیەکی هەپەگە دەڵێت: ئەم هێرشانە رەزامەندی وڵاتانی هەرێمایەتی و هێزە نێودەوڵەتییەكانی هەیە، ئەم پلانە لەلایەن دەوڵەتانی ناوچەیی وەک تورکیا و سعودیە و قەتەر و تەنانەت ئوردنیشەوە پاڵپشتیكراوە، جگە لە زلهێزە نێودەوڵەتییەکانی وەک ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا.
No Comment! Be the first one.