چاویارنیوز _ ئازادئیبراهیم نووسەرو ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاندووە: بڵاوکردنەوەی وێنەی مووچەخۆر لە نۆرەی مووچە وەرگرتندا، لەلایەن میدیاکانەوە، عەیبەیە.
وتیشی: حکومەت، تا توانی گاڵتەی بە مووخۆر کرد، ئەمڕۆش میدیاکان لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ئەو هەموو وێنە و ڤیدیۆ و لێدوان و پرسیارە ئاست نزمانەوە، ئەوەندەیتر گاڵتە بەمووچەخۆر کرا.
ڕاشیدەگەیەنێت: بە راستی ئەمانە میدیانین لە کوردستان هەیە، ئەمە دۆخێکە هەموو دەرکەوتن و بابەتێک قێزەون دەکات و لەپێشچاوی دەخات.
باس لەوەشدەکات، ئەم جۆرە کارکردنەی میدیا، لەکاتێکدا لە چوارچێوەی ئیتیکی میدیایی و ڕاگەیاندندا جێی نابێتەوە، هاوکات عەیبەیەکی گەورەیشە مووچەخۆر لە وێنەیەکی کەم و پێکەنیناوی و دۆخێکی دەروونیدا کە جێی بەزەیی بێت، پیشان دەدرێت.
No Comment! Be the first one.