چاویارنیوز _ سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، بە ڕوونی ئەوەی لە بەرامبەر عەشیرەتی هەرکییان دەکرێت، بەرهەمی سیاسەتی چەوتی پارتییە.
کارۆخ سەید رزگار، سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “پەنابردن بۆ پڕچەککردنی خێڵ و عەشیرەت، لاوازکردنی دادگاکان، داخستنی دەرگاکانی دیموکراسی و ئازادی بەڕووی هاوڵاتییانی هەولێر و دهۆک، کردنەوەی دەرگا بۆ خێڵ و عەشیرەتەکان کە رۆڵبگێڕن لە جیاتی یاسا، هەر ئەمە بەرهەمەکەی دەبێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەر دەبێت عەشیرەت لێت هەڵبگەڕێتەوە و لوولەی ئەو چەکانەی کە خۆت بە دیاری بۆت ناردوون، گەرمبکات بە رووی کوڕی فەقیر و هەژاردا و بیانکوژێت”.
کارۆخ سەید رزگار:
ئەوە بەرهەمی سیاسەتی چەوتی پارتییە
هەر دەبێت عەشیرەت لێت هەڵبگەڕێتەوە و لوولەی تفەنگەکانیان بکەنە کوڕی فەقیر.

No Comment! Be the first one.