چاویارنیوز _ سەردار هەرکی لەبارەی رووداوەکانی گوندی لاجانەوە دەڵێت:حكومەت دەبێت وەكو باوك بێت بۆ تەواوی هاووڵاتیانی خۆی و هێزە ئەمنییەکان لەهەرکوێ بن، سەروماڵیان بپارێزێت، نەك ببێتە مایەی ترس و دڵەڕاوكێ بۆیان.
باس لەوەشدەکات، مەترسیدارترین خاڵی ناو رووداوەكانی لاجان، تەنیا بەكارهێنانی هێزی زیاد و ئاوارەبوونی ناچاری دانیشتووانی گوندەکە نییە، بەڵكو لێدانە لە بناغەی دادپەروەریی و پرنسیپی بەرپرسیارێتی تاكەكەس بەرامبەر كردارەكانی خۆی. چونکە كاتێك پیاوان و ژن و منداڵەكان بە ناچاری ماڵەكانیان بەجێدەهێڵن، ئەو پەیامەی پێیان دەگات پەیامی ئاسایش و سەروەری یاسا نییە، بەڵكو پەیامێكی زۆرەملێ و چەوساندنەوە و زەلیلكردنە.
ئەوە لە گوندی لاجان ڕوویدا زەلیلکردنە
ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ئامە بەوەدەکات، ئەوەی لە گوندی لاجان دەگوزەرێت، ناكۆكییەكی سادە نییە لە نێوان دانیشتووانی گوندەكە و پاڵاوگەیەكی نەوتدا، بەڵكو تاقیكردنەوەیەكە بۆ یەكێك لە بنەما هەرە سەرەتاییەكانی حوكمڕانی باش.
No Comment! Be the first one.