چاویارنیوز _ لە شەڕەکەی دوێنێ شەویان لەگەڵ عەشیرەتی هەرکی زێرەڤانیەک کوژراوە خەڵکی کفریە.
سەرباز سەید محەمەد ڕایگەیاند: پارتی بەو جۆرەیە کە هەرچی پلەو پۆستی گرنگە داویانە بە پارتییە بارزانییەکان، هەرچی چەلەحانی و شەڕە قسەش هەیە بە پارتییە سۆرانیەکانی وەک هێمن هەورامی و پێشەواهەورامی و ئومێد خۆشناوی دەکەن.
دەڵێت: ئێوەببینن تەنانەت لەشەرەکانیشیاندا نایبینیت کەسێکی خۆیان بخەنە پێشەوەی شەڕ، ئەوەتا لە شەڕەکەی دوێنێ شەویان لەگەڵ عەشیرەتی هەرکی زێرەڤانییەک کوژراوە، خەڵکی کفریە، بزانە لە مێژوەی ٧٩ ساڵی تەمەنی پارتیدا بارزانیەک کوژراوە کەخۆشەویستی سەرۆکیان بووبێت؟.
وتی: ترسنۆکی پارتیش بۆ خەڵک ئاشکرابوو بەتایبەت بۆ هەولێریەکان فەرموو ئەو پارتییەی ئێوە لێی تۆقیبوون ئەوەتا بەم هەموو تانگ و تۆپەوە ناتوانێت گەنجێکی وەک خورشید هەرکی دەستگیر بکەن، ئیتر لەوە تێبگەن کە پارتی ئەو فۆبیایەی دروستی کردووە تەنیا خەیاڵێکە.
سەرباز سەید محەمەد:
ئەوە واقیعی پارتییە
تەنانەت لەشەرەکانیشیاندا نایبینیت بارزانییەکان کەسێکی خۆیان بخەنە پێشەوەی شەڕ.

No Comment! Be the first one.