چاویارنیوز – دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد توانیان بکەرانی ڕووداوی تەقەکردن لەڕۆژنامەنووس (هێمن مامەند)دەستگیربکەن.
شەوی ٢٠٢٥/٩/٢ ڕۆژنامەنووس و چالاکوان (هێمن مامەند)لەگەرەکی عەقاری شاری سلێمانی، لەلایەن دوو کەسی ماتۆڕ سوار کەدانیشتووی هەولێر-بنەسڵاوەن، بەناوەکانی (ش،ر،م،س ) و ( س،ه،ر،م ) درایە بەر دەستڕێژی گولە و بە دوو فیشەک بریندارکرا.
لەسەر ئەم رووداوە دەزگای ئاسایشی هەرێم بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەپێی ماددەی ( ٣١/٤٠٦ )لەیاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارانی ڕووداوی تەقەکردنەکە دەرچووە و بەپێی بەڵگەکان، ئەندامانی تیمەکەیان دەستگیرکراون و دوو تۆمەتباری دیکە لەئەنجامدەرانی تاوانەکە بەرەو پارێزگای هەولێر هەڵاتوون.
لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کۆی پیلانەکەیان بەرنامە دارێژڕاوبووە بۆ تاوانێکی ڕێکخراو، مەبەستیان تیرۆرکردنی چالاکوان و ڕۆژنامەنووس ( هێمن مامەند ) بووە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەداهاتوودا ووردەکاری پیلانەکە و زانیاری لەسەر بکەرانی ئەم هەوڵی تیرۆرکردنە بۆ ڕایگشتی دەخاتە ڕوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش – سلێمانی
No Comment! Be the first one.