چاویارنیوز _ مامۆستایەکی زانکۆ ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر دادگای فیدراڵی لە کۆتایی ئەم مانگەدا پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە لەسەر بنەمای سکاڵاکان، ئەوا سکاڵا لەسەر حکومەتی هەرێمیش تۆمار دەکرێت و دوور نییە هەڵبوەشێنرێتەوە.
د.عەدالەت عەبدوڵڵا مامۆستای زانکۆ وتی: پێش ئەوەی دادگا بڕیارێکی لەو شێوەیە بدات، ئامادەکاری بۆ سێ هەنگاو پێویستە:
یەکەم، ڕادەستکردنی دۆسێی نەوت بەهۆی ڕێککەوتنێکەوە بە سۆمۆ تا مووچە بنێردرێت.
دووەم، کاراکردنی پەرلەمان پێش 28_7 کە دەکاتە ڕۆژێک پێش دانیشتنی دادگای فیدراڵی.
سێیەم، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت یان حکومەتێکی ئینقاز بەشێوەی کاتی و کۆتایی هێنان بە کابینەی کاربەڕێکەر کە ناتوانێت بە ناوی گەلەوە بڕیار بدات.
ڕاشیدەگەیەنێت، ئەم هەنگاوانە دەوەستێتە سەر ئەوەی دادگا بڕیاری یەکەم بدات، دەشبێتە پێویستی و هەنگاوی چارەنووسساز ئەگەر تا ئێستا ڕێککەوتن نەکرابێ و ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش جارێکی تر بڕیار بدات کە مووچە نەنێرێت تا پابەندبوون ڕوونەدات.
د.عەدالەت عەبدوڵڵا:
ئەگەرێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێم
لەڕێگەی سکاڵاوە، دوور نییە حکومەتی هەرێم هەڵبوەشێنرێتەوە.

No Comment! Be the first one.