چاویارنیوز _ به‌رپرسێكى باڵاى سه‌ربازیى هه‌رێم زانیاریى له‌باره‌ى هێرشه درۆنییه‌كانه‌وه ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت “ئەگەر ڕێککەوتن له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا نەکرێت، هێرشەکان زیاتر دەبن.
فه‌ریق جەبار یاوەر ئه‌میندارى پێشووى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ڕایگەیاندووە، هێرشە درۆنییەکان پەیوەستە بەکێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداوه، به‌دڵنیاییه‌وه ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت، هێرشەکان زیاتر دەبن.
وتیشى: ئەو ناکۆکییەی لەنێوان حکومەتی هەرێم‌و بەغدا دروستبووە لەبارەی بودجەو موچەو نەوته‌وه، هۆکارە کە کێڵگە نەوتییەکان بکرێنە ئامانج.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، درۆنەکان لەناوخۆی عێراقەوە ئاراستەی هەرێم دەکرێن، ئامانج لێی کشانەوەی کۆمپانیا بیانییەکانی نەوتە لەهەرێمی کوردستان.
به‌وته‌ى جەبار یاوەر، هێرشەکان زیانێکی زۆر بەناوخۆی هەرێم دەگەیەنێت‌و پێویستە ڕێگریی لەئەنجامدانی بکرێت.
فه‌ریق جەبار یاوەر:
ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت، هێرشە درۆنییه‌كان زیاتردەبن
ئەو ناکۆکییەی لەنێوان حکومەتی هەرێم‌و بەغدا دروستبووە لەبارەی بودجەو موچەو نەوته‌وه، هۆکارە کە کێڵگە نەوتییەکان بکرێنە ئامانج.

No Comment! Be the first one.