چاویارنیوز _ ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێشەمەیدا دەڵێت: دوای ئەوەی هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق ڕێکەوتوون لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم کە لە ڕۆژێکدا 230 هەزار بەرمیلە، دوو بەرپرسی عێراقیش کە لە ڕاپۆرتی ئاژانسەکەدا قسەیان کردووە دەڵێن “هەردوولا گەشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی خاو لە ڕێگەی تورکیاوە.
هەرچی پەیوەستە بە حکومەتی هەرێمەوە، ئەوە پشتڕاستکراوەتەوە کە ئەگەر هیچ گرفتێك نەیەتە پێش ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێی توركیاوە دەستپێدەكاتەوە.
ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریکیش ئاماژە بەوە دەکات، لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە، توركیا ئاگاداركراوەتەوە، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی ئەو وڵاتەوە لە ڕۆژانی داهاتوودا دەستپێدەكاتەوە.
بەرپرسێکی تورکیایش کە قسەی بۆ بلۆمبێرگ کردووە ڕایگەیاندووە، هیچ بەربەستێک لەلایەن تورکیاوە بۆ هەناردەی نەوت نییە و هێڵی بۆرییەكان لە هەرێمەوە بۆ تورکیا نابێته رێگر لەبەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
ئاژانسی ڕۆیتەرز:
ئەگەر ڕێگری نەبێت دوو ڕۆژیتر نەوتی هەرێم هەناردە دەکرێت
دوو بەرپرسی عێراقی کە قسەیان بۆ ئاژانسی رۆیتەرز کردووە، باسیان لەوەکردووە کە هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەریم رێکەوتوون و ڕەنگە لە 48 کاتژمێری داهاتودا ڕێکەوتنەکە جێبەجێ بکرێت.

No Comment! Be the first one.