چاویارنیوز _ سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان ڕایدەگەیەنێت: مەسرور بارزانی نایەوێت بمانبینێت.
جەمیل هەورامی، سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان، ڕایگەیاند: زیاتر لە 10 جار داوای بینینی مەسرور بارزانیمان کردووە، بەڵام نامانبینێت، لەبری ئێمە لە ماڵی خۆی دەعوەتی راغب عەلامە دەکات و پارەی بۆ خەرج دەکات.
دەشڵێت، ئێمە ناچین داوای پارە لە سەرۆکی حکومەت بکەین، بەڵکو ئێمە تەنها دەڵێن کە چەندین پێشمەرگە هەیە لەسەر جێگە کەوتوون کەسێکیان بۆ دیاریبکەن چاودێریان بکەن.
جەمیل هەورامی؛
بارزانی داواکاریی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان بۆ دیدار بێ وەڵام دەهێڵێتەوە
سەرۆکی وەزیرانی کابینەی ماوەبەسەرچوو. دەرگای بەڕووی پێشمەرگە دێرینەکان داخستووە.

No Comment! Be the first one.