چاویارنیوز _ دەزگا میدیاییەکانی باشووری کوردستان باس لە پلانی تیرۆركردنی بافڵ تاڵەبانی لە ١٩ مانگ دەکەن و
نهێنیە گەورەكە ناوی دەهێنن.
ئەو میدیایانە، زانیارییان لە سەرچاوەیەكی ئەمنی باڵا وەرگرتووە و زانیاری ورد لەبارەی پلانی تیرۆركردنی بافڵ تاڵەبانی،سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرا دەكەن و ئەو سەرچاوە ئەمنییە دەڵێت “هەڵكوتانە سەر لالەزار بەشێوەیەكی كتوپڕ پەیوەندی بە ئاشكرابوونی پلانەكە و دەسكەوتنی بەڵگەوە هەبووە”
بەووتەی ئەو سەرچاوەیە پلانێكی ورد و مەترسیدار دانرابوو كە لەڕۆژی ١٩ ی ئەم مانگە لەناو دەباشاندا لە ڕێگەی درۆنەوە بافڵ تاڵەبانی تیرۆر بكرێت،بەڵام هێزە ئەمنیەكان پێشوەختە بە پلانەكەیان زانیوە و ڕۆژی ١٨ مانگ چەند كەسێكیان دەستگیركردووە كە دانیان بە تاوانەكەدا ناوە و ناوی چەندین كەسیان بردووە كە بەژداربوون لە پیلانەكەدا.
بە پێی ئەو زانیاریانەی لای یەكێتییە هەریەك لە لاهور شێخ جەنگی و بەرپرسێكی پێشووی ئەمنی یەكێتی و دەزگایەكی هەواڵگری ناوخۆ و تەنانەت دەوڵەتێكی دراوسێ بەژداربوون لە پیلانەكەدا و لە ئۆپەراسیۆنەكەی دوێنێدا چەندین كەسی دیكە دەستگیركراون كە لەو پیلانەدا تێوەگلاون و ئەگەری هەیە چەندین كەس لەوانە بهێنرێنە سەر شاشە بۆ دانپێدانان، تەنانەت ئەو مادە یاساییەی بۆ لاهور شێخ جەنگی دیاریكراوە هاوبەشییە لە تاواندا و بەهۆی تێوەگلانیەتی لەو پیلانەدا.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد ئەو درۆنانەی بۆ ئەم كارە ئامادەكراوە لە توركیاوە هێنراوون و بەرپرسێكی پێشووی ئەمنی یەكێتی تەسلمی لاهور شێخ جەنگی كردووە.
هەروەها ووتی هەڵمەتەكەی ٢٢ی ئاب بۆسەر ماڵی لاهوری شێخ جەنگی پەیوەندی بە ئاشكرابوونی ئەو پرۆسەیەوە هەبووە و دەیان كەس گیراون كە تێوەگلاون لەو كارە
بە ووتەی ئەو سەرچاوەیە ئەو دوو درۆنەی دوێنی بەكارهێنران لە هێرشەكەدا لە نزیك تاوەرەكانی دەباشانەوە هەڵدراون!
No Comment! Be the first one.