بافڵ جەلال تاڵەبانی مووژدەی چارەسەری مووچەی دا
چاویارنیوز – له‌مه‌راسیمى ساڵیادى 50 ساڵه‌ى یوبیلى زێڕ‌ینى حزبه‌كه‌ى له‌شارى سلێمانى، بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتی ڕایگه‌یاند، “له‌گه‌ڵ سودانى قسه‌یكردووه له‌باره‌ى مووچه و كێشه‌ى مووچه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت”، ده‌شڵێت:”له‌گه‌ڵ سودانى قسه‌مكردووه و پێمڕاگه‌یاندووه: گوێ له‌چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك مه‌گرن، چونكه ئه‌و سه‌ركردانه برسێتییان له‌بیرچووه‌ته‌وه، حه‌ق نییه میلله‌ته‌كه‌ى ئێمه باجى نه‌زانیى لایه‌نى تر بدات”.
بافڵ تاڵه‌بانى له‌وتاره‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند “هه‌موو حزبێكى دیكه به‌غیلیمان پێده‌بات، ئه‌وه یه‌كێتییه كه به‌ڵێنه‌كانى خۆى جێبه‌جێده‌كات، وتمان باڵانسى هێز ڕێكده‌خه‌ینه‌وه، دڵنبابن ڕێكى ده‌خه‌ینه‌وه”.له‌باره‌ى دواكه‌وتنى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت، تاڵه‌بانى داواى لێبوردنى كرد و به‌جه‌ماوه‌رى حزبه‌كه‌ى وت: ده‌زانم دامه‌زراندنى كابینه‌ى نوێ كاتى زۆر پێچوو، به‌ڵام وه‌كو به‌ڵێنماندا ئه‌م حكومه‌ته‌ى پێكیده‌هێنین، وه‌كو پێویست ده‌بێت خزمه‌تگوزار بێت، به‌ڵام دڵنیابن، تا ئه‌و حكومه‌ته باشه‌ى ئێمه ده‌مانه‌وێت دروست نه‌بێت، یه‌كێتى قه‌ت ته‌نازول ناكات”.
تاڵەبانی ناڕاسته‌وخۆ په‌یامێكى ئاراسته‌ى سه‌رۆكى پارتى كرد كه له‌مه‌راسیمێكى حزبیدا هۆشداریى به‌عێراق-دا‌و وتى: چیتان دواكه‌وتنى موچه قبوڵناكه‌ین”، وتى:”یه‌كێتى كه ته‌هدیدێكى كرد جێبه‌جێى ده‌كات، بۆیه له‌باره‌ى موچه‌وه به‌ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ سودانى كرد‌و پێمڕاگه‌یاند، ئێمه دوژمنى ئێوه نین، تكایه گوێ له‌چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك مه‌گرن، ئه‌وان برسێتییان له‌بیر چوه‌ته‌وه، حه‌ق نییه میلله‌ته‌كه‌ى ئێمه باجى نه‌زانیى لایه‌نى تر بدات، بۆیه له‌هه‌وڵداین بابه‌تى موچه چاره‌سه‌ر بكرێت، پێویستیش بكات له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌چمه به‌غدا”.
بافڵ تاڵەبانی هێرشێكى توندیشیكرده‌سه‌ر حزب‌و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێم‌و وتى: حزبه‌كانى دیكه‌و لایه‌نه‌كانى دیكه، وه‌كو مشك دانیشتون له‌ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه قسه ده‌كه‌ن.
No Comment! Be the first one.