چاویارنیوز _ چەند میدیایەکی نزیک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایانگەیاندووە، بڕیارە ئەمڕۆ سەعات 11:30ـی پێشنیوەڕۆ، بۆ دووەمجار بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ کۆببنەوە. بەپێی زانیارییەکانیش کۆبوونەوەکە پێکەوەکارکردنی هەردوو لایەنە بۆ هەماهەنگیی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە 17ـی کانوونی دووەمی 2026، بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید یەکەم کۆبوونەوەیان ئەنجامدا و ڕێککەوتنێکی سیاسییان ئیمزاکرد و لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا رایانگەیاند: ئامانجی ئەم ڕێککەوتنە گۆڕینی هاوسەنگیی هێز و بەشداریکردنی کاریگەرە لە حکومڕانیی داهاتووی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تێکەڵکردنی فراکسیۆنی هەردوولایان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید کۆدەبنەوە
میدیاکانی نزیک لەیەکێتی بڵاویانکردەوە، سەرۆکی یەکێتی و نەوەی نوێ، بۆ جاری دووەم کۆدەبنەوە.
No Comment! Be the first one.