چاویارنیوز _بەشێکی فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد و دەڵێن تا مووچەکانیان پێنەدرێت بایکۆت ناشکێنن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو و شارەوانییەکانی سلێمانی و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانیـــش بەهۆی پێنەدانی مووچەوە بایکۆتی دەوامیان کردووە.
ئەمڕۆ 11 ڕۆژ لە مانگی حوزەیران تێپەڕدەبێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا مووچەی مانگی پێنج دابەش نەکراوە و نازانرێت کەی بەغداد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەکات.
تا مووچەکانیان پێنەدرێت بایکۆت ناشکێنن
بایکۆتی فەرمانبەران دەستیپێکردەوە
فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو و شارەوانییەکانی سلێمانی و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی بەشدارن لە بایکۆت.

No Comment! Be the first one.