چاویارنیوز _ لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بڕیاریدا ماوەی یەک هەفتە مۆڵەتی كاركردنی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان بەغدادو هەولێر بۆ چارەسەرکروونی کێشەی موچەی هەرێم درێژبكاتەوە بۆ ئەوەی كارەكانیان بۆ دیاریكردنی بەرهەمهێنانی نەوت و داهاتی نانەوتیی هەرێم دیاری بكەن.
بەپێی بڕیارەکە لەدوای ئەوە، سودانی بڕیار لەسەر ناردنی موچەی مانگی شەش و حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات.
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق وەزارەتی نەوت ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی 90 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان وەربگرێت، ئاشکراشیکردوە هێرشە درۆنییەکان زیانی زۆریان لە هەرێمداوە و بەشێک لە کۆمپانیاکانیش کارەکانیان ڕاگرتوە.
بڕیار لەسەر نەوتی هەرێم دەدرێت
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، وەزارەتی نەوت ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی 90 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان وەربگرێت.

No Comment! Be the first one.