چاویارنیوز – كه‌مال كه‌ركوكی بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: گەلی کوردستان ڕووبەڕووی سیاسەتی نوێی ستەمکارانە بووه‌ته‌وه و بەغدا بە ئەنقەست قەیران دروست دەکات، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ دەستوور و میکانیزمە یاسایی و دامەزراوەییەکان لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەكاندا.
به‌غدا مۆدێلێكی تازه له سته‌م كردن به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستانی گرتووه‌ته به‌ر به‌بێ رێزگرتن له ده‌ستوور و سه‌روه‌ری دامه‌زراوه یاساییه‌كانی وڵات.
بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا كه ناوچه‌كه پێیدا ده‌ڕوات بۆ ئێمه مایه‌ی شۆك بوون بوو، چۆن به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ره‌هه‌ندی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی به‌غدا ئه‌و بڕیاره سته‌مكارانه‌یه‌ی دا دژی خه‌ڵكی كوردستان.
ئەوەی ڕوونە ئه‌وه‌یه ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دوورخستنەوەی سەرنجە لەو گه‌نده‌ڵی و ئاڵنگارییە جەوهەرییانەی ئێستا هاتۆته به‌رده‌م بەردەم حکوومەتی عێراق لە بواری خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و دۆسیەکانی گەندەڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتیی وڵات.
بەغدا بە ئەنقەست قەیران دروست دەكات، لەجیاتی گەڕانەوە بۆ دەستوور و میکانیزمە یاسایی و دامەزراوەییەکان لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکاندا، ئه‌گه‌ر به‌راستی راست ده‌كه‌ن ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌ی پسپۆڕه‌وه بێن و به‌نیه‌تێكی باش بابه‌ته‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن نه‌ك سزادانی به كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی كوردستان له‌ڕێگه‌ی بڕینی مووچه‌وه كه مافی سه‌ره‌تایی خه‌ڵكه.
No Comment! Be the first one.