چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکان کەسێک لە دەروازەی پەروێزخان، بڕێكى زۆر پارهى حكومهت و بازرگانان له دهروازهى پهروێزخان دهبات و هەڵدێت.
بەپێی زانیارییەکان، كارمهندێكى نووسینگهیهك له دەروازەی نێو دەوڵەتی پەروێزخان، بڕێک پارەی بانکی دەروازەکە و بڕێکی زۆر پارەی ژمارەیهك بازرگانی بردووە تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕاگەیاند: كارمهندێكى نووسینگه كه به “موخەڵس” ناسراون، بڕی 8 ملیۆن و 250 هەزار دیناری بانکی پەروێزخانی بردووە، ئیدارهى دهروازهكهش ئاگاداری نوسینگەکانی کردووەتە كه ئهوان بەرپرسیارن و دەبێت پارەکە بگێڕنەوە.
ئیدارەی دەروازەی پەروێزخان سبەینێ دووشەممەی وهك دوا مۆڵهت بۆ نوسینگەکان دیاریکردووە تا پارەکە بگێڕنەوە، بەو پێیەی “موخڵسەکە” لە ڕێگەی ئەوانەوە کاریکردووە، بەڵام تائێستا نوسینگەکان خۆیان بە بەرپرسیار نازانن.
سەرچاوەکە ههروهها دەشڵێت: “موخەڵسەکە” تەنها پارەی بانکی دەروازەکەی لا نییە، بەڵکو دەوترێت سەرووی 200 ملیۆن دیناری بازرگانەکانی گەنم و جۆشی بردووە.
سەرووی 208 ملیۆن دیناری بردووە؛
بڕێک پارە لە مەرزی پەروێزخان دزرا
بەپێی زانیارییەکان، كارمهندێكى نووسینگهیهك له دەروازەی نێو دەوڵەتی پەروێزخان، بڕێک پارەی بانکی دەروازەکە و بڕێکی زۆر پارەی ژمارەیهك بازرگانی بردووە تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.

No Comment! Be the first one.